بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لەد میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، شەوی ڕابردوو به ئامادهبوونى نوێنەرانی ههریهکه له پارتی دیموکراتی کوردستان و کوتلهی سهدر و سەروەری له بهغدا، هاوپهیمانیی «ڕزگاریی نیشتمان» ڕاگهیهندراو دواتر به شێوهیهکى فهرمى ههریهکه له پارتی دیموکراتى کوردستان و هاوپهیمانى سەدر و سووننەکانیش بۆچوونی خۆیان لە بارەی پاڵێوراوانی پۆستەکانی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.
ھەر لەم پەیوەندیەدا «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لە توییتێکدا رایگەیاند: پیرۆزبایی لە گەلی عێراق دەکەم بە بۆنەی راگەیاندنی کوتلەی زۆرینە و دیاری کرانی ناوی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتیی کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران.
سەدر ئاماژەی بەوەش کرد کە، ئەوەی بەدەستهاتووە دەستکەوتێکی بێوێنە و گرینگە بۆ رزگارکردنی نیشتمان و هیوادارم پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانیش بێ دواکەوتن مسۆگەر بکرێت.
ڕابەری ڕەوتی سەدر دڵنیایی دەربڕی لە پتەو بوونی ھەڵوێستەکانیان و جەختی لەوە کردەوە کە،لە ئێستادا ئیدی دەستەوەستان نابین تەنانەت ئەگەر کارەساتەکانی پێشووش دووبارە ببنەوە.
342/